ئه‌یلوول 19, 2021 14:23 Asia/Tehran
  • ڕاھێنەری باڵەی ئێران کۆچی دوایی کرد

ڕاھێنەری پێشووی تیپی باڵەی لاوانی ئێران دوای ماوەیەکی زۆر بەرنگار بوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە ماڵئاوایی لەژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەڕرزشیی ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا، «حسەین کازمی» ڕاھێنەری پێشووی تیپی وەرزشی باڵەی لاوانی ئێران و تیپی «کاڵە»ی ئامۆل ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ماوەیەکی زۆر بەرنگار بوونەوەی دژی نەخۆشییەکەی ماڵئاوایی لەژیان کرد.

«حسەین کازمی» لە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێشەوە توشی نەخۆشیی شێرپەنجە ھات و جارێکیش بە سەری دا سەرکەوت و نەخۆشییەکەی بەزاند، کەچی شێرپەنجە دوای ماوەیەک ھەمیسان ھاتەوە سەروەختی ئەمجارەیان مۆڵەتی نەدا.

، «حسەین کازمی» لە کێبەرکێکانی باڵەی پاڵەوانەتیی لاوانی جیھانی ٢٠١٩ لە بەحرەین ئەندامی کادێریی ھونەریی تیپی لاوانی ئێران بوو کە ھەر لەگەڵ ئەو تیپەش دا پلەی پاڵەوانەتیی جیھانی مسۆگەر کرد.

سەرپەیڤ