ئه‌یلوول 28, 2021 16:04 Asia/Tehran
  • کوردێک دەبێتە داوەری یارییەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە قەتەر

کوردێک لە سەر پشکی عێراق دەبێتە داوەری یارییەکانی تۆپی سەرمێزی پاڵەوانەتیی ئاسیا کە لە شاری دەوحەی قەتەردا بەڕێوە دەچێت.

«فوئاد عه‌بدولموحسین» داوەری دیارى ھەرێمی کوردستان و عیراق بۆ یاریی تۆپى سه‌رمێز، به‌شداره‌ له‌ به‌رێوه‌بردنى کێبەرکێی  پاڵه‌وانەتیى ئاسیا که‌  له‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت .

ئه‌و داوەرە کوردە که‌ دانیشتووى شارى هه‌ولێری ھەرێمی کوردستانە ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ داوەری نێوده‌وڵه‌تى یارییه‌که‌یه‌و چه‌ندین پاڵه‌وانەتیی به‌رێوه‌بردووه‌ .

ناوبراو لە ئێستادا له‌سه‌ر پشکى عیراق بۆ یارییه‌کانى پاڵه‌وانەتیی ئاسیا کاندید کراوەو رۆژى دووشه‌ممه‌ش گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر.

«فوئاد عه‌بدولموحسین» ماوه‌ى یانزه‌ ساڵه‌ بروانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تىی هه‌یه‌و چه‌ندین خولى ناوبژیوانیى تۆپى سه‌رمێزى ئەنجام داوەو به‌شێکى زۆرى یاساکانى ئه‌و یارییه‌شى وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانى کوردى .

سەرپەیڤ