دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی شەمس و مەولانا لە خۆی
بەڕێوەبەری کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی شەمس و مەولانا وتی: حەوتەمین خولی ئەم کۆبوونەوە نێونەتەوەییە زانستی و ڕۆشنبیرییە بە بۆنەی ڕۆژی ڕێزنان لە شەمس، لە شارستانی خۆی دەستی بەکار کردووەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەڕێوە دەچێت.
ڕەزا جەعفەرپوور ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، وتی: لەم ڕووداوە زانستییە نێونەتەوەییە دا کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەڕێوە دەچێت، ١٢ کەس لە مامۆستایان و توێژەرانی وڵات و ھەروەھا ١١ کەس لە مامۆستایان و توێژەرانی وڵاتانی فەرەنسا، ئەمریکا، ئیسپانیا، تورکیا، بەنگلادیش و لوبنان لێدوان و وتارەکانی خۆیان لە بوارەکانی ئەدەبی و عیرفانی و زانستی سەبارەت بە شەمس و مەولانا پێشکەش دەکەن.
بەڕێوەبەری کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی شەمس و مەولانا ڕاشیگەیاندووە: ھەروەھا وتاردەرانی نێوخۆیی و دەرەوەیی تازەترین توێژینەوەو وتارەکانیان بە بابەتی شەمس و مەولانا ئاراستە دەکەن کە ھۆگران دەتوانن بە سەردانکردنی لینکی کۆبوونەوەکە لەم بەرنامە نێونەتەوەییە کەڵک وەرگرن.
ناوبراو پەردە ھەڵدانەوە لە سەر پەڕتوکی کۆمەڵە وتاری شەشەمیم کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی شەمس و مەولانا، پەردە ھەڵدانەوە لە سەر پرۆژەی مۆزەخانەی شەمسی تەورێزی بە شێوەی ئۆنلاین و ڕاستەکی بە ھاوکاریی فەرمانگەی گشتیی میراسی فەرھەنگی، گەشتکاری و پیشە دەستییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاواو دامەزراوەی «ئیکوم»ی وەک بەرنامەکانی دیکەی ئەم ڕۆژە ڕاگەیاند کە لە بەر ھەل و مەرجی کۆرۆنایی شارستانەکەو ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بە کەمترین ڕادەی ئامادە بوونی ھۆگران بەڕێوە دەچێت.