رێزگرتنی رێبەری باڵای شۆڕش لە پاڵەوانانی زۆران
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئەمشەو دوشەممە لە پەیامێک دا رێزی گرت لە پاڵەوانانی شانازی خوڵقێنی ھەڵبژاردەی زۆرانی ئێران .
بە پێی راپۆرتی بنکەی راگەیاندنی نووسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، بە سەرکەوتنی پڕ شانازیی پاڵەوانانی زۆرانی کۆماری یئسلامیی ئێران لە پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھان و وەدەسھێنانی مەدالیاکانی زێڕ و زیو لە شەوی رابردو و ئەمشەو ، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێک دا رێزی لەوانگرت .
کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا لە پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھان کە لە نەرویژ خەریکە بەڕێوەدەچێت توانیەتی دوو مەدالیا لە لایەن حەسەن یەزدانی و ئەمیر حسێن زارع و سێ مەدالی زێڕ لە لایەن محەمەد یەزدانی و محەمەد نخودی و عەلیڕەزا سەرلەک بباتەوە .
پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھان لە شەممەوە دەستپێبووە و سبەی سێشەممە کۆتایی دێت .