٤ سەرماوەز؛ ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕادیۆ کوردیی تاران
ڕادیۆ کوردی تاران، لە ڕێزی ئیزگە و میدیای کوردییە کە خاوەنی مێژوویەک بە درێژایی پتر لە حەوت دەهەیە.ئەمڕۆ 75 ساڵ بە سەر ژیانی ڕادیۆ کوردی تاران تێپەڕ دەبێت و ڕادیۆ کوردی تاران لەبەر پێشینەی دوور و درێژەی دەکرێ وەک پێشەنگی میدیا کوردییەکان بزانین.
ڕادیۆ کوردی تاران ڕۆژی 25ی نۆڤەمبه‌ری ساڵی 1946 (٤ی سەرماوەزی ١٣٢٥ی هەتاوی) دانرا و له‌و ده‌مه به‌دواوه له به‌ینی کورده‌کانی ناوچه‌دا به ڕادیۆ کوردیی تاران ناوبانگی ده‌رکرد. ئه‌م ڕادیۆیه سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ له تاران‌دا به‌رنامه‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه و پاشان گوێزرایه‌وه بۆ کرماشان.
پاش سه‌رکه‌وتنی ئینقلابی ئیسلامی هه‌روا که گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له مێدیا نیشتمانی و خۆجێیدا به‌دی هات، سیاسه‌ت و ستراتژیی بهرنامهچێکردن له ڕادیۆ کوردیش گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ڕادیۆ کوردیی تاران خولێکی نوێ و جیاوازی چالاکی بهرنامهدروستکردنی ده‌ست پێ‌کرد.
پێوه‌ره‌کانی نوێی چێ‌کردنی به‌رنامه له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوونی ئیسلامی و ئینقلابی و هه‌روه‌ها پێداگرتن له‌سه‌ر بواری ئامۆژگاری و ڕێنوینی، فێرکاری، گۆڕانی به‌سه‌ر چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌کان دا هێنا.
ئه‌رچی ژماری مێدیا کوردییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد بووه، به‌ڵام ڕادیۆ کوردیی تاران وه‌ک مێدیایه‌کی پێشه‌نگ که خاوه‌نی مێژوویه‌کی پترلە ٧٠ ساڵه ، به پێی جۆری به‌رنامه و سیاسه‌تی هه‌واڵی خاوه‌نی پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بایه‌خێکی زۆر ده‌دات به په‌یوه‌ندیی و هۆگری بیسه‌رانی خۆی له بواری هزری، ئایینی، فه‌رهه‌نگی، سیاسی و هه‌واڵدا.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و به سه‌رنجدان به شێوازی نوێی دروستکردنی به‌رنامه هه‌وڵێکی به‌رچاو ده‌درێت بۆ به‌دیهێنانی گۆڕان له چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی به‌رنامه، ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌گه‌له تا وه‌ک مێدیایه‌کی چالاک هه‌ر درێژه به کار و خه‌باتی خۆی بدات. . ڕادیۆ کوردی به سه‌رنجدان به په‌ره‌ی ته‌کنۆلۆژیای پێوه‌ندیی و ماڵپه‌ره‌کان، له ساڵی 2006دا ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی خۆی به زاراوه‌ی سۆرانی و کورمانجی دانا.
ئیستایش نزیکەی دوو ساڵە کە ڕادیۆ کوردی تاران لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی سەحەری کوردی یەکیان گرتۆتەوە و بە ناوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کوردیی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژە بە چالاکی دەدەن.