کانونی یه‌که‌م 10, 2021 14:03 Asia/Tehran
  • چین ئۆلەمپیکێکی شکۆمەند بەرپا دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە سەر پێویستیی بەرپاکرانی شکۆمەندانە ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پەکین پێی داگرت.

«وانگ ون بین» لە بارەی بەرپا کرانی  ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پەکین  وتی: دعەوڵەتی چین بەڵێنمەندی ئەوەیە کە بەشێکی زیاتری لە ئامانجە نێونەتەوەییەکانی ئۆلەمپیک دا ھەبێت و ئۆلەمپیکێکی کارامە و ھێمن و شکۆمەند بەرپا یکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وێڕای پێشوازی کردن لە ئەوانەی ناویان لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانەی پەکین تۆمار کردووە، وتیشی: ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی وڵاتان و ئەندامانی دەوڵەتەکان بۆ بەشداری لە ئۆلەمپیک ناویان نووسیوە.

ئەمریکا بە بیانووی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە پارێزگای «سین کیانگ»ی چین دا، کێبەرکێی ئۆلەمپیکی زستانەی ٢٠٢٢ی پەکینی لە ڕووی دیپلۆماسییەوە بایکۆت کردووە.

بڕێک لە وڵاتانی وەک کەنەدا، ئۆسترالیاو بریتانیاش ئەو بڕیارەی واشێنگتۆنیان پەیڕەو کردووە، بەڵام کۆریای باشووریی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەگەدا نەک ھەر شوێنی بڕیارەکانی ئەمریکییەکان نەکەوت بەڵکو بەشداری کردن لەم ڕووداوە وەرزشییەشی بە یارمەتیدەری چەسپاندنی واشتی لەنێوان ھەردووک کۆریا زانیوە.

سەرپەیڤ