کانونی یه‌که‌م 14, 2021 07:43 Asia/Tehran
  • کۆریای باشووری یارییەکانی ئۆلەمپیکی پەکین بایکۆتی دیپلۆماسی ناکات

سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری پەیوەست بوون بە بایکۆتی دبپلۆماسیانەی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٢ی پەکین لە لایەن ئەمریکای ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، «مۆن جائێ ئین» سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری وتی: ئەم وڵاتە ھەگەری بایکۆت کردنی یارییەکانی ئۆلەمپیکی پەکین بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە چین دا تاتوێ ناکات.

مۆن جەختی لەوەش کردووەتەوە کە کۆریای باشووری خوازیاری برەو پێ درانی ناوچەی ئەقیانووسی ئازادو کراوەیەو چینیش دەبێ ھەوڵی دامەزراندنی ئاشتی بدات لە شێوەدوورگەی کۆریادا.

لە ئێستادا سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری لە گەشتێکی سێ ڕۆژەدا بۆ ئۆسترالیا بە سەر دەبات.

سەرپەیڤ