کانونی یه‌که‌م 23, 2021 16:39 Asia/Tehran
  • یەکەم کورتەنامەی مۆبایل بە نرخێکی زۆر فرۆشرا

یەکەم کورتەنامە لە مێژووی ھاتنە ئارای مۆبایلەوە ١٢٠ ھەزار دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێوە کرا.

یەکەم کورتەنامەی مۆبایل لەمێژوودا، کە لەلایەن بەرهەمەکانی کۆمپانیای «ڤۆدافۆن»ــەوە ‏نێردراوە، لە فەرەنسا بەبڕی ١٢٠ هەزار دۆلار فرۆشرا. ‏

میدیاکانی بەریتانیا وایان بڵاو کردووەتەوە کە، شاری کەنەدی، کە لە بواری تەکنەلۆژیای نوێدا ‏کاردەکات، خاوەنی ئەو کورتەنامەیەیە کە بە یەکەم کورتەنامە دادەنرێت لەجیهاندا و لە ٣ی کانونی یەکەمی ١٩٩٢دا نێردراوە.‏

نامەکە لە ١٥ پیت پێکهاتووە و بۆ پیرۆزبایی ساڵی نوێ نووسراوەو ڕەوانە کراوە.‏

سەرپەیڤ