مسۆگەر کرانی پلەی یەکەم بۆ خوێندکارێکی ئێرانی لە کێبەرکێی زانستی ھەرەسەدا
«فاتیمە تیرگەر» خوێندکاریی ئێرانیی بەشی زانستەکانی ھەرەسە لە کێبەرکێی کۆنگرێسی ئەنجومەنی زانستەکانی ھەرەسەی ئەمریکادا سەرکەوتنی مسۆگەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «فاتیمە تیرگەر» خوێندکاری دکتۆرای پسپۆڕی زانستەکانی ھەرەسەی کۆلیژی تەکنۆلۆژیای نوێی پزیشکیی تاران پلەی یەکەمی کێبەرکێکانی کۆنگرێسی ئەمریکیی ئەنجومەنی زانستەکانی ھەرەسەی «ociety for Neuroscience»ی بەدەست ھێنا.
کێبەرکێی کۆنگرێسی ئەمریکیی ئەنجومەنی زانستەکانی ھەرەسەی گەورەترین و گرینگترین کۆنگرێسی نێونەتەوەیی لە بواری زانستەکانی ھەرەسەدایە کە ھەموو ساڵێک کۆمەڵگای زانستەکانی ھەرەسەی ئەمریکا بەڕێوەی دەبات.
لەو بەشە ھەرە گرینگانەی ئەم کۆنگرێسە کێبەرکێی زانستی لە بواری جۆربەجۆری زانستەکانی ھەرەسەیە کە «فاتیمە تیرگەر» توانیویەتی پلەی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەی تیادا مسۆگەر بکات.