کانونی دوھەم 07, 2022 15:12 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تۆپی پێی ئێران بوو یبە پاڵێوراوی باشترین گۆڵکاری جیھان

ناوی «مەھدی تارمی» یاریزانی ئێرانیی تۆپی پێ چووە ڕیزی پاڵێوراوانی یەکجاریی باشترین گۆڵکارانی ساڵی ٢٠٢١ی زایینیی جیھان.

 سوپەرگۆڵەکەی «مەھدی تارمی» ئەستێرەی تیپی نیشتیمانیی اۆپی پێی ئێران و ئەندامی یانەی پۆرتۆ لە بەرامبەر چێلێسی چووە نێو پێڕستیی سێ پاپێوراوی یەکجاری بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین کۆڵی دنیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا بە ناوی خەڵاتی «پوشکاش»ەوە.

ئەم ناودەرکردنە مێژووییەی ئەستێرەکەی ئێران کەوتووەتە بەر سەرنجی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش و ماڵپەڕی «AFC» نووسیویەتی: «مەھدی تارمی» ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران گەییشتووەتدە پێڕستی یەکجاریی خەڵاتی «پوشکاش»ی فیفا.

خەڵاتی «پوشکاش»ی فیفا (FIFA Puskás Award) خەڵاتێکە کە لە بەرواری ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٩ لە لایەن «سپ بڵاتێر»ی سەرۆکی گشتیی فیفاوە بۆ پێشکەش کران بە تۆمار کەری پیاو یان ژنی جوانترین گۆڵی ساڵ لە جیھاندا دیاری کرا.

ئەم خەڵاتە لە بەر ڕێزی «فرانس پوشکاش» یاریزانە لەشکان نەھاتووەکەی  تیپی ھەنگاریا لە دەیەی ١٩٥٠ و ڕیاڵ مەدرید لە دەیەی ١٩٦٠ بە ناوی بەناوی ئەوەوە ناودێری کراوە.

سەرپەیڤ