کانونی دوھەم 20, 2022 15:54 Asia/Tehran
  • سەرپەڕ بوونی ھێزمەندانەی نەیجێریاو ھەڵکشانی میسر بە «کەیروش»ـەوە

لە گروپی چوارەمی کێبەرکێکانی کۆپی گەلانی ئەفریقیا، نەیجێریاو میسر بە بەزاندنی خەنیمەکانیان بە ڕیز پلەی یەکەم و دووھەمیان تۆمار کردو ڕێیان لە قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەوتەی سێھەمی قۆناغی گروپیی کێبەرکێکانی کۆپی گەلانی ئەفریقیا، بە بەرپاکردنی ھاوکاتی دوو ڕووبەڕوو بوونەوەی گروپی چوارەم کە شەوی ڕابردوو بەرپا کرا، تیپەکانی نەیجێریا و میسر بە بەزاندنی خەنیمەکانیان گەییشتنە قۆناغی دواتر.

میسروسودان لە کاتێکدا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە شاگردەکانی «کارلۆس کەیرۆش» بە سێ خاڵ لە ڕیزی دووھەم دا بوون و سودان بە خاڵێک لە بن پێڕستەکەدا بوو. «موحەممەد عەبدولمەنیم» تۆمارکەری تاقە گوڵەکەی ئەم یارییە بۆ میسر بوو کە بووە ھۆی ئەوەی کە میسر بە ٦ خاڵەوە لە قەواخی تیپی دووھەم دا بگاتە قۆناغی دواتر.

نەبجێریای پێشتر ھەڵکشاوی ٦ خاڵەش ڕووبەڕووی گینەی بیسائۆی یەک خاڵە بووەو لە کۆتایی دا بە دەرەنجامی ٢ بە سیفر سەرکەوت و توانی بە ٩ خاڵەوە ڕێی لە قۆناغی دواتر بکەوێت. «عومەر سدیق» و «تروست ئەکۆنگ» لەم کێبەرکێیەدا گۆڵیان بۆ نەیجێریا تۆمار کرد.

کێبەرکێکانی خولی گروپیی کێبەرکێکانی کۆپی گەلانی ئەفریقیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بەرپاکرانی چوار یاریی دیکە لە نێوان گروپەکانی پێنجەم و شەشەم کۆتایی پێ دێت.

سەرپەیڤ