زۆرانبازی سنەیی پلەی دووهەمی پێشبڕکێکانی ئێرانی بەدەست هێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i405931-زۆرانبازی_سنەیی_پلەی_دووهەمی_پێشبڕکێکانی_ئێرانی_بەدەست_هێنا
«محەمەدحسێن نەورۆزیان» زۆرانبازی سنەیی لە کێشی ٧٩ کیلۆ گرام دا لە کۆتایی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جامی تەختی پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و میدالیای زیوی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2022 10:19 Asia/Tehran
  • زۆرانبازی سنەیی پلەی دووهەمی پێشبڕکێکانی ئێرانی بەدەست هێنا

«محەمەدحسێن نەورۆزیان» زۆرانبازی سنەیی لە کێشی ٧٩ کیلۆ گرام دا لە کۆتایی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جامی تەختی پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و میدالیای زیوی بردەوە.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدەریی میهرەوە،  پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جامی تەختی لە هۆڵی «فەتح»ی زانکۆی ئازادیی تاران بە ئامادەبوونی زۆرانبازانی هەموو وڵات بەڕێوە چوو.

«محەمەدحسێن نەورۆزیان» زۆرانبازی سنەیی کێشی ٧٩ کیلۆگرام لە کۆتایی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی جامی تەختی پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و میدالیای زیوی بۆ خۆی مسۆگەر.

بە پێی ڕاگەیندراوی فیدراسیۆنی زۆران، کەسانی خاوەن پلەی یەکەم تا سێهەمی ئەم پێشبڕکێیانە، لە پێشبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی زۆرانی جامی تەختیدا بەشدار دەبن.