کچە یاریزانێکی کوردی مەھابادی بوو بە ئەندامی تیمی نیشتمانیی تۆپی سەرمێزی ئێران
نیسان 17, 2022 06:24 Asia/Tehran
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەهاباد رایگەیاند : ئێلینا ڕەحیمی بوو بە ئەندامی تیمی نەتەوەیی پینگ پۆنگی گەورەساڵانی ئێران .
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرەنی مستەفاپوور لەم بارەوە وتی: دوابەدوای هەوڵ و تێکۆشانی زۆر ، وەرزشوانی مەهابادی، شانازییەکی دیکەی بۆ خۆی تۆمار کرد و بوو بە ئەندامی تیمی نیشتمانیی پینگ پۆنگی ئێران.
ئەو وتیشی: هاوینی ساڵی پێشوو ئەم وەرزشوانە لێهاتووە مەهابادییە وەک ئەندامی تیمی نیشتمانیی لاوانی ئێران هەڵبژێردرا.
ئێلینا ڕەحیمی لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٣ ی ھەتاوی لە شاری مەهابادە و سەرکەوتن لە پێشبڕکێکانی ئێران و ئاسیای بۆ خۆی تۆمار کردووە.