نیسان 29, 2022 16:10 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیھانیی قودس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان

ھاوکات لەگەڵ دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، جەماوەری وڵاتانی جۆربەجۆر بە مەبەستی ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس ھاتنە نێو شەقام و بازاڕەوە. برگزاری راهپیمایی روز جهانی قدس در نقاط مختلف جهان برگزاری راهپیمایی روز جهانی قدس در نقاط مختلف جهان

ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە شارە کوردنشینەکانی ئێران
ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە شارە کوردنشینەکانی ئێران
ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە شارە کوردنشینەکانی ئێران
جەماوەری وڵاتانی جۆربەجۆر لە دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە مەبەستی ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس ھاتنە نێو شەقام و بازاڕەوەو دروشمی جۆربەجۆریان دژی ڕژێمی زایونی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵدا. بەشدارانی ڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودس پشتگریی تۆکمەوتەواوی خۆیانیان لە فەلەستین و خڵڕاگریی ئەم وڵاتە داگیرکراوە ڕاگەیاند.

 

ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بە دروشمی دژی ئەمریکی لە پاکستان

ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە پاکستان لە پترلە ٤٠٠ ناوچەی ئەم وڵاتە لە ئێستاش دا خەریکی بەڕێوە چوونە. ڕاپۆرتەکان دەربڕی بەرپاکرانی ڕێپێوانی گەورەو بەربڵاون لە شارەکانی کەراچی ، لاھوور، پیشاوەر، کوێتە، ئیسلام ئاباد، گلکیت بلتستان.


بەرپاکرانی شکۆمەندی نوێژی ھەینی لە مزگەوتی ئەقسا لە ڕۆژی جیھانیی قودس بە بەشداریی ١٦٠ ھەزار کەس.

وەزارەتی ئەوقافی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند کە ١٦٠ ھەزار فەلەستینی ئەمڕۆ ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی قودس بە ئامادە بوون لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینییان بەرپا کرد.

ئامادە بوونی بەربڵاوی جەماوەری سووریا لە نەریتی ڕۆژی جیھانیی قودس لە دیمەشق
 

 

ئامادە بوونی بەربڵاوی جەماوەری سووریا لە نەریتی ڕۆژی جیھانیی قودس لە دیمەشق

 

ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە بەسرەی عێراق

دانیشتووانی بەسرە، دیوانیە، ناسریەی عێراق ئەمڕۆ ھەینی بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە ڕژانە نێو شەقام و بازاڕەوە. بەشدارانی نەریتی ڕێزنان لە ڕۆژی جیھانیی قودس، وێنەگەلێکی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا سیستانی، شەھید قاسم سولەیمانی و شەھید ئەبومەھدی موھەندیسیان پێ بوو.

بەحرەینییەکانیش ھاتنە نێو شەقام و بازاڕەوە

سەدان کەس لە جەماوەری بەحرەین ئەمڕۆ ھەینی بە بەرپا کردنی ڕێپێوان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، لەگەڵ فەلەستینییەکان ھاودەردییان دەربڕی. بەشدارانی ڕێپێوانەکە خوازیاری پچڕانی پەیوەندیی ئالی خەلیفە لەگەڵ زایونییەکان بوون.

بەرپاکرانی نەریتی ڕۆژی قودس لە پێتەختی ئۆردۆن

نەریتی ڕۆژی قودس لە ئەمان بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی فەلەستینی و ئۆردۆن بەرپا کرا.

 

سەرپەیڤ