May 10, 2022 15:23 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی وەرزشوانانی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لە کۆپی نێونەتەوەیی «ڕەحیم عەلی ئابادی»

وەرزشوانانی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی ئێران لە کۆپی نێونەتەوەیی «ڕەحیم عەلی ئابادی» بوون بە پاڵەوان.

لە کۆتایی ھاتنی کێبەرکێی نێونەتەوەیی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی کۆپی مامۆستا «ڕەحیم عەلی ئابادی» لە «سەرەخس» کەسانی ھەڵکەوتە ناسێندران.

لەم کێبەرکێیانەدا وەرزشوانانی تازە لاوی بواری زۆرانی فەرەنگیی ئێران، بە دەستخستنی ٦ میدالیای زێڕ، ٧ زیوو ١٨ برۆنز ناسناوی پاڵەوانەتیی ئەم کێبەرکێیانەیان بە خۆیان تەرخان دا.

وڵاتی ئەرمینیاش بە بردنەوەی دوو میدالیای زێڕ، یێ زیوو برۆنزێک بوو بە دووھەم و تیپەکەی ھەنگاریاش بە دەستخستنی دوو زێڕو برۆنزێک ناسناوی پلەی سێھەمی ئەم کێبەرکێیانەی دەست کەوت.

کێبەرکێی نێونەتەوەیی زۆرانی فەرەنگیی تازەلاوانی کۆپی مامۆستا «ڕەحیم عەلی ئابادی» بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە ئامادە بوونی ١٠٨ زۆرانباز بەڕێوە برا.

 

سەرپەیڤ