نوسەرو وەرگێڕی گەورەی کورد عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد
نوسەر و وەرگێری گەورەی کورد عەزیز گەردی ئەمڕۆ دوشەممە کۆچی دوایی کرد.
نوسەر و وەرگێڕی دیاری کورد عەزیز گەردی لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی هەولێر، ئەمرۆ ٦ ی حوزەیران کۆچی دوایی کرد.
عەزیز گەردی نیوسەدە زیاترە خزمەت بە نوسین و ئەدەبی کوردی دەکات و شاکارە جیھانیەکانی بۆ وەرگێڕاوین بۆ سەر زمانی کوردی، ماوەیەکە ناساغە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەرەتای ئەم مانگە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
عەزیز گەردی، لە ساڵی ١٩٤٨ لە بەحرکە لەدایکبووە، زیاد لە ٣٦ کتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، هەروەها ماوەیەک لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر مامۆستا بووە و لەرێگەی بەرهەمەکانییەوە خزمەتێکی گەورەی زمانی کوردی کردووە.
عەزیز گەردی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، لەوانە (رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێک، سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی)، جگە لە کتێبە وەرگێڕدراوەکانی کە چەندان کتێبە.
بەرهەم ساڵح سهرۆک کۆماری عێراق له پهیامێکدا بۆ ماڵئاوایی عەزیز گەردی له ژیان، رایگهیاند، مامۆستا عەزیز گەردی، نوسەر و وەرگێرێکی بهناوبانگ و داهێنهر بوو، کارەکانی گوزارشت بوون له پهیامی مرۆڤایەتی و کوردایهتی، خزمەتێکی زۆری بواری رۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کردوە، کۆچی دوایی خهسارهتێکی گهوره بوو.