درێژەی پەلاماری دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە
هاوکات لە گەڵ جێژنی قوربان کەرتی غەزە جارێکی دیکە بووەتە ئامانجی پەلاماری قورس و کوشندەی ئەرتەشی ترۆری زایۆنی
ئەرتەشی داگیرکەر بە بوردمانی بەربڵاوی گەڕەکی ئەلقەڕاڕە لەباکووری ڕوژهەڵاتی خان یونس ماڵە نیشتە جێیبووەکانی بە تەواو کاول کرد ئەحمەد قەلجە پەیامنێری فەلەستینی یش بە هۆی پەلاماری داگیرکەرران بۆ سەر خێوەتی پەیامنێران لە نەخوشخانەی مەعمەدانی شەهید بوو هێزەکانی خوڕاگری لە ڕوژهەڵاتی خان یونس لە باشووری غەزەش زەبرێکی قورسیان لە سەربازانی ئەو ڕژێمە وەشاند دوای پشتڕاست کردنەوەی کوژرانی پێنج سەربازی زایونی و بریندار بوونی دوازدە کەسی دیکە لە غەززە سەرچاوە زایونییەکان باسی هێرشێکی دیکەی خوڕاگرییان کرد دژی سەربازانی زایونی . سەرچاوە مێدیاییەکانیش باسی پەلاماری ئاسمانی بەربڵاوی ئەرتەشی ڕژێمی زایونیان کرد بۆ سەر زاحییەی باشووری . ئەرتەشی ڕژێمی زایونی هەروەها فەرمانی چوڵکردنی خێرای چەن ناوچە لە زاحییەی باشووری بەیروتیان دەر کرد بە مەبەستی بوردمان کردنیان .