حوزه‌یران 08, 2022 09:33 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپی باڵەی ئێران بە سەر چین دا لە ھەڵبژاردەی نەتەوەکاندا

تیپی باڵەی ئێران ھەڵبژاردەی نەتەوەکانی بە سەرکەوتن بە سەر چین دا دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، تیپی نیشتیمانیی باڵەی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی خۆی دا لە چوارچێوەی ھەڵبژاردەی باڵەی نەتەوەکان لە برازیلیای پێتەختی برازیل ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی چین بووەوەو بە دەرەنجامی ٣ بە ١ بە سەری دا سەرکەوت.

یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی ئێران کە بە پێکھاتەیەکی تازەو لاو بە سەرپەرشتی کردنی ڕاھێنەر «بەھرۆز عەتایی» بەشدارن و  سێتەکانی یەکەم و سێھەم و چوارەمیان بە ڕیز بە دەرەنجامی ۲۵-۱۵ ، ۲۵-۲۲ و ۲۵- بە قازانجی خۆیان کۆتایی پێ ھێنا.و تیپەکەی چینیش بەس سێتی دووھەمی بە دەرەنجامی ۲۵-۱۹ بردەوە.

لەمەڕ خاڵە تەکنیکییە ھەرە گرینگنگەکانی ئەم کێبەرکێیە دەتوانین ئاماژە بکەینە دەستحستنی ١٤ خاڵی ڕاستەوخۆ لە لایەن یاریزانانی ئێرانەوە کە «موتەزا شەریفی» و «سابیر کازمی» ڕۆڵێکی ھەرە کارایان لە بە ئەنجام گەییشتنی ھەبوو.

یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە دووھەمین کێبەرکێی خۆیاندا لە حەوتەی یەکەمی ھەڵبژاردەی نەتەوەکان ڕووبەڕووی تیپەکەی ھۆڵندا دەبێتەوە.

سەرپەیڤ