حوزه‌یران 26, 2022 15:00 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی وەرزشوانانی ئێران لە پاڵەوانێتی تەکواندۆی ئاسیا

تەکواندۆکارانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی تەکواندۆی ئاسیا دوو میدالیای زێڕ و یەک میدالیای زیویان بەدەستهێنا.

لە سێهەمین ڕۆژی ٢٥ەمین پاڵەوانێتی تەکواندۆی ئاسیا، "عەلیرەزا نادعەلیان" بە کێشی +٨٧ کیلۆگرام لە یاری کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانە بە ئەنجامی ٢-٠ لە نوێنەری چین دۆڕا و پلەی زیویشی بردەوە.

نادعەلیان  بۆ ئەوەی بگاتە یاری کۆتایی شکستی بە قەتەر و ئەفغانستان هێنابوو.

ئەکرەم خودابەندەلوو سەرگروپی هەڵبژاردەی خانمانیش لە یەکەم خەباتی خۆی و لە قۆناغی پێش کۆتایی لە بەرامبەر ئێلیاس ئەلیسار لە سوریا سەرکەوتبوو و رێی بردبۆ پپێشبڕکێی کۆتایی . 

ئەم پێشبڕکێیانە بە میوانداریی کۆریای باشوور تا حەوتی پوشپەڕ بەردەوام دەبن . 

سەرپەیڤ