منداڵانی زۆرانی ئازادی ئێران بوون بە جێگری پاڵەوانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409361-منداڵانی_زۆرانی_ئازادی_ئێران_بوون_بە_جێگری_پاڵەوانی_ئاسیا
تیپی زۆرانی ئازادی منداڵانی ئێران، بە دەستخستنی دوو میدالیای زێڕ، چوار زیوو دوو میدالیای برۆنز بوو بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی ئاسیایی بەحرەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2022 20:51 Asia/Tehran
  • منداڵانی زۆرانی ئازادی ئێران بوون بە جێگری پاڵەوانی ئاسیا

تیپی زۆرانی ئازادی منداڵانی ئێران، بە دەستخستنی دوو میدالیای زێڕ، چوار زیوو دوو میدالیای برۆنز بوو بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی ئاسیایی بەحرەین.

کێبەرکێی منداڵانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی ئاسیا، چواری ژولای ٢٠٢٢ لە شاری مەنامەی پێتەختی وڵاتی بەحرەین بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕەزا ئەفشار لە کێشی ٦٨ کیلۆگرام ، ڕامتین خودابەخش لە کێشی ٨٥ کیلۆگرام دا میدالیای زێڕ، ئاریەن میھرعەلیزادە لە کێشی ٤٤ کیلۆگرام ، حسەین ئاریەن لە کێشی ٤٨ کیلۆگرام، ماھان کاووسی لە کێشی ٦٢ کیلۆگرام، ئەمیر موحەممەد ڕەحیمی لە کێشی ٧٥ کیلۆگرام میدالیای زیوو ئەمیرعەبباس عەلیزاد لە کێشی ٣٨ کیلۆگرام و ئەمیرحسەین موحەممەدیی موقەددەم لە کێشی ٤١ کیلۆگرام دا میدالیای برۆنزیان مسۆگەر کرد.

لە ڕیزبەندیی تیپەکانیش دا ئێران بە ١٨٤ خاڵ و دوو میدالیا کەمتر لە تیپی یەکەم پلەی جێگری پاڵەوانی دەست کەوت و تیپەکانی ھیند بە ١٨٤ خاڵ و کازاخستان بە ١٤٧ خاڵەوە بوون پلەی یەکەم ھەتا سێھەمیان مسۆگەر کرد.