ته‌مووز 11, 2022 10:49 Asia/Tehran
  • لە پێشبڕکێکانی مەنامە ، زۆرانگری سەقزی میدالیای زێڕی ئاسیای کردە مل

محەمەد موبین عەزیمی زۆرانگری بە توانای سەقزی لە زۆرانی کۆتایی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی ئاسیا لە بەرامبەر زۆرانبازی قەزاقستانی سەرکەوت و میدالیای زێری لە مل کرد.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موبین عەزیمی زۆرانباری توانا و جێی شانازی سەقزی لە پێشبڕکێی کۆتایی  زۆرانی ئازادی ئاسیا لە بەرامبەر زۆرانباری بەتوانای قەزاقستانی سەرکەوت و میدالیای زێری لە مل کرد.

موبین بۆ یەکەم جار لە مێژووی زۆرانی ئازادی سەقز توانی میدالیای زێڕ لەو بوارە پڕ لایەنگرە بۆ سەقز بباتەوە.

ناوبراو تا ئێستا توانیویەتی چەندین میدالیای نەتەوەیی و جیهانی بباتەوە و یەکێک لە بەناوبانگترین وەرزشوانانی کوردستان لە بواری زۆرانی ئازادە.

سەرپەیڤ