ته‌مووز 12, 2022 10:04 Asia/Tehran
  • ناسێندرانی داوەرانی دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «دەف نەوای ڕەحمەت»

بەرپرسی لێژنەی زانستیی دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «دەف نەوای ڕەحمەت» پێنج ئەندامی لێژنەی داوەرانی فێستیڤاڵەکەی ناساند.

«کەژوان زیائەدینی» ڕایگەیاند: دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «دەف نەوای ڕەحمەت» 22 بۆ 25 ی پووشپەڕ و بە دروشمی «هونەر، لێک نزیک بوونەوە و میهرەبانی» لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.

بەرپرسی بەشی مۆسیقایی حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان وتیشی: بۆ هەڵبژاردنی داوەرانی ئەم خولە لە کێبەرکێکان وێڕای تاوتوێ کردنی تەواو و هاوکاری لەگەڵ ناوەندی مۆسیقایی حەوزەی هونەری، لە کۆتایی دا پێنج مامۆستای بەناوبانگی مۆسیقای ئێران وەکوو داوەری یەکجاری هەڵبژێردران.

وتیشی: بیژەن کامکار، ئەحمەد خاک تینەت، هادی مونتەزری، مەسعوود حەبیبی و عەلیڕەزا غەوسی پێنج داوەری دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «دەف نەوای ڕەحمەت»ن کە کاری داوەری لە نێوان بەرهەمەکان دەکەن.

 

سەرپەیڤ