ناڵەی دەفی هونەرمەندانی ئێران لە سنە
دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «دەف نەوای ڕەحمەت» 22 بۆ 25 ی پووشپەڕ و بە دروشمی «هونەر، لێک نزیک بوونەوە و میهرەبانی» لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بەڕێوە چوو.
ئەمرۆ شەمە 25ی پووشپەڕ، ڕێوڕەسمی کۆتایی دەیەمین فستیڤاڵی دف نەوای رەحمەت بە ئامادەبوونی پارێزگار و بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان لە هۆڵی سینەما بەهمەنی سنە بەرێوەبرا.
ئەو مێهرەجانە توانیویە لە پەنای ناساندنی کوردستان وەک پایتەختی دەفی جیهان، لە بواری ئاوردانەوە لە ئابووریی هونەریش هەنگاو هەڵگرێت و هەلێک بڕەخسێنێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی گەشتیاری فەرهەنگی لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی مێهرەجان.
بۆ ئەوساڵ لە پەنای پرۆگرامی سەرەکیی مێهرەجان، لە بەشی لاوەکیدا هەندێک پرۆگرامی تایبەتی وەک ئاراستەکاریی مۆسیقایی گرووپگەلێک لە هیند، پاکستان و عێراق لە پەنای گرووپگەلی خۆجێی لە ماوەی دوو شەودا پێشبینی کراوە.
پاش ڕاگەیاندنی بانگەوازی ئەو مێهرەجانە ٢٥٠ هونەرمەند لە ٣٠ پارێزگای وڵات بەرهەمەکانی خۆیان ڕەوانەی نووسینگەی مێهرەجان کردووە کە ٢٤٢ بەرهەمیان لە بەشی تاکژەنیاری بووە و لەو بەشە ٤٨ بەرهەم بۆ بەشی ڕکابەری وەرگیراون.
لە بەشی گرووپژەنیدا ٣٨ گرووپ بەرهەمی خۆیان ناردووە کە ١٣ بەرهەمیان بۆ بەشی ڕکابەری وەرگیراون.
شیاوی ئاماژەیە فستیڤاڵی دەف نەوای ڕەحمەت لە لایەن حەوزەی هونەری کوردستان و بە بەشداریی چەندین گرووپ لە هونەرمەندانی پارێزگاکانی ئێران لە بەشی تاک ژەنی، دوو ژەنیاریی، و گرووپ ژەنی و مەولوودی خوێنی لە تەمەنی منداڵان و گەورەساڵان بەڕێوە چوو.