دەست پێ بوونی ھەڵزنانی لەشکریانی شاخەوانی جیھان بەسەر دوندی دەماوەنددا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411264-دەست_پێ_بوونی_ھەڵزنانی_لەشکریانی_شاخەوانی_جیھان_بەسەر_دوندی_دەماوەنددا
یەکەم ڕۆژی ھەڵزنانی ھاوبەشی لەشکریانی شاخەوانی جیھان «سیزم» بەسەر دوندی دەماوەنددا بە سەرکەوتوویی ئەنجامی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2022 12:05 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی ھەڵزنانی لەشکریانی شاخەوانی جیھان بەسەر دوندی دەماوەنددا

یەکەم ڕۆژی ھەڵزنانی ھاوبەشی لەشکریانی شاخەوانی جیھان «سیزم» بەسەر دوندی دەماوەنددا بە سەرکەوتوویی ئەنجامی گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە یەکەم ڕۆژی بەرنامەی سەرکەوتنی هاوبەشی لەشکریانی شاخەوانی جیهان (سیزم) بەسەر دوندی دەماوەند، شاخەوانانی بەشداربووی ئەم ڕووداوە نێودەوڵەتییە سەرکەوتوو بوون لە پیاداھەڵزنان و سەقامگرتنیان لە بەرزایی ٤ هەزار و ٢٠٠ مەتری چیای دەماوەند.

ئەمیری سەرتیپ «حسێن ئومێدی» سەرۆکی ڕێکخراوەی پەروەردەی وەرزشیی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: لە یەکەم ڕۆژی بەرنامەی سەرکەوتنی هاوبەشی لەشکریانی شاخەوانی جیهان (سیزم) بەسەر دوندی دەماوەنددا، شاخەوانان لە لای باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی چیای دەماوەندەوە سەرکەوتنی هاوبەشیان لە یەکەم وێستگەوە بەرەو وێستگەی دووھەم و بەرزایی سێ ھەزار مەتری دەست پێ کرد.

ئەمیری سەرتیپ «حسێن ئومێدی»ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە کەمێک پشوویان لە وێستگەی دووەم وەرگرت، لەشکریانی شاخەوانی جیهان بەردەوام بوون لە سەرکەوتنی هاوبەشیان بەرەو وێستگەی سێھەم لە بەرزایی ٤٢٠٠ مەتر و لەوێ دا سەقامیان گرت.

سەرۆکی ڕێکخراوەی پەروەردەی وەرزشیی ئەرتەشی ئێران وتیشی: بەمەبەستی ئامادەکاریی زیاتر بۆ سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر دوندی دەماوەنددا، لەشکریانی شاخەوان مەشقێکی هاوبەشیان ھەتا بەرزایی ٤٥٠٠ مەتری ئەنجامدا و دواتر گەڕانەوە بۆ وێستگەی سێیەم بۆ پشوودان و وەستانێکی شەوانە.

شاخەوانانی «سیزم» لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە هەوڵی سەرکەوتن بەسەر دوندی دەماوەندو بڕینی ئەم لوتکەیەیان لە بەرزایی ٥٦٠٠ مەترییەوە دەست پێکرد.