تیپی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i411484-تیپی_نیشتمانیی_زۆرانی_ئازادی_ئێران_گەڕانەوە_بۆ_وڵاتەکەیان
تیپی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران دوای دەستخستنی پلەی جێگری پاڵەوانەتی بەیانی ئەمڕۆ لە نێوان پێشوازیی گەرم و گۆری خەڵک گەرانەوە بۆ وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2022 09:25 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان

تیپی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران دوای دەستخستنی پلەی جێگری پاڵەوانەتی بەیانی ئەمڕۆ لە نێوان پێشوازیی گەرم و گۆری خەڵک گەرانەوە بۆ وڵات.

تیپی  نیشتمیانیی زۆرانی ئازادی ئێران دوای دەستخستنی ٢ میدالیای زێڕ ٣زێو و٢ بۆرۆنز و مسۆگەر کردنی پلەی جێگری پاڵەوانەتیی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتییی جیهان، بەیانی ئەمڕۆ لە نێوان پێشوازیی زۆران دۆستان لە رێگای فڕۆکە خانەی ئیمام خومەینی (رە) گەییشتە تاران.

لەکۆتایی پێشبڕکێکانیی جیهانیی زۆرانی ئازاد، تیپی نیشتمیانیی ئەمریکا پلەی پاڵەوانیی جیهانی دەستخست.هەروەها «کامەران قاسمپور» و «ڕەحمان عەمووزادە» دوو وەرزشوانی نیشتمیانیی ئێران میدالیای زێریان دەست خست.

«حەسەن یەزدانی»، «ئەمیر حسەین زارع» و«محەممەد نخودی» میدالیای زێویان دەست خست و «ڕەزا ئەتەری» و «یونیس ئیمامی» دوو وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێرانیش میدالیای برۆنزیان بردەوە.