لە تۆپی پێی کەناراوەکانی جامی نێوان کیشوەرەکان ؛ ئەمریکا دەرەقەتی ئێران نەھات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412589-لە_تۆپی_پێی_کەناراوەکانی_جامی_نێوان_کیشوەرەکان_ئەمریکا_دەرەقەتی_ئێران_نەھات
تیمی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە توانی لە دووهەمین ڕۆژی قۆناغی گروپیی جامی نێوان کیشوەرەکان لە ئەمریکا بباتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2022 04:00 Asia/Tehran
  • لە تۆپی پێی کەناراوەکانی جامی نێوان کیشوەرەکان ؛ ئەمریکا دەرەقەتی ئێران نەھات

تیمی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە توانی لە دووهەمین ڕۆژی قۆناغی گروپیی جامی نێوان کیشوەرەکان لە ئەمریکا بباتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئێران، تیپی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران لەم یارییەدا بە ئەنجامی ٦-٤ لە ئەمریکای بردەوە.

هەڵبژاردەی ئێران کە سێ جار ناسناوی جامی نێوان کیشوەرەکانی بەدەست هێناوە، پاڵنەرێکی بەرزی هەیە بۆ گەییشتن بە پلەی چوارەم و لە هەنگاوی یەکەمدا توانی بە ئەنجامی ٦ بە ٢  لە پاراگۆتە بباتەوە.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران بە سەرکەوتنی لەبەرامبەر ئەمریکادا ھەڵکشان بۆ قۆناغی داهاتووی کێبڕکێکانی مسۆگەر کردووەو بەم زووانە لە سێھەمین یاریی خۆیدا ڕووبەڕووی ژاپۆن دەبێتەوە.