تشرینی دووه‌م 03, 2022 14:03 Asia/Tehran
  • یاریزانە ئێرانییەکەی تۆپی پێ کەوتە ڕیزی گۆڵکارانی ھەڵکەوتەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا

بە کۆتایی ھاتنی قۆناغی بەکۆمەڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا،«مەھدی تارمی» کەوتە ڕیزی سێھەمی باشترین گۆڵکارانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، شەوی ڕابردوو چارەنووسی قۆناغی بەکۆمەڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دیاری کرا و ١٦ تیپی کۆتایی گەیشتنە قۆناغی وەلانان.

لەگەڵ کۆتایی هاتنی قۆناغی بەکۆمەڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، «مباپێ» و«سەڵاح» توانیان بە ٧ گۆڵەوە ناسناوی باشترین گۆڵکاری قۆناغی بەکۆمەڵ بەخۆیان تەرخان بدەن.

«مەهدی تارمی»، ئەستێرەی ئێرانیی یانەی پۆرتۆ، کە لەم وەرزەدا بە شێوەیەکی درەوشاوە لە ئەورووپا دەرکەوت، ٥ گۆڵی تۆمارکردو چووە تەنیشتی «لیڤاندۆڤسکی» لە بەرشەلۆنە و «هاڵەن» لە مانچستەر سیتی.

لە پلەی شەشەمیش دا یاریزانانی وەک «ڕاسپادۆری»، «سیمیۆنی»، «سانێ»، «جیرۆ»، «مێسی»، «ڤینیسیۆس»، «بێلینگهام»، «کۆدۆس» و «ژوائۆ ماریۆ» بە 4 گۆڵەوە وەستاون.

سەرپەیڤ