ئێران لە مۆندیاڵی زۆرانی ئازاددا بووبە جێگری پاڵەوان
تیمی نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران لە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێی جیھانی دا بە شکستهێنان لە بەرامبەر ئەمریکا، بوو بە جێگری پاڵەوانی جیهان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، قۆناغی کۆتایی کێبەرکێی زۆرانی ئازاد کە کاتژمێر ٣:٣٠ ڕۆژی دووشەممە بە کاتی تاران لە ویلایەتی ئایۆوای ئەمریکا لە نێوان هەڵبژاردەی ئێران و ئەمەریکا دەستی پێکرد، لە کۆتاییدا تیمی میواندار بە دەرەنجامی ٤ بە ٦ بوو بە پاڵەوانی جیهان.
هەڵبژاردەی ئێران لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە ئەنجامی ٩ بە ١و ٦ بە ٤ لە بەرامبەر تیپەکانی ژاپۆن و هەڵبژاردەی جیهانی ڕێی لە قۆناغی کۆتایی کەوت و لە لایەکی دیکەوە ئەمریکاش توانی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە دەرەنجامی ٧ بە ٣ و ١٠ بە سیفر تیپەکانی مەنگۆلیاو گۆرجستان ببەزێنێ.
قۆناغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە لە کاتێکدا بەرپا کرا کە بەرلەمە ھێندێک لایەن بە دروست کردنی کەشێکی قورس بە تەمابوون بە دەمھەراشی و دروشمی نەگونجاو چڕبوونەوەی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە سەر کێبەرکێکان تێک دەن کە ئەمەش لەگەڵ گوێنەدانی کادێرانی ھونەری و زۆرانبازانی ئێراندا ڕووبەڕوو بووەوە.
ھەروەھا لە دیداری ڕیزبەندیی تیپی ھەڵبژاردەی جیھان توانی بە دەرەنجامی ٨ بە ٢ بە سەر گورجستاندا سەرکەوێت و پلەی سێھەم بە خۆی تەرخان بدات.