میداڵیای زێڕی بەدمینتۆنی ناوچەی ئاسیا لەملی کچانی ئێرانی
پێشبڕکیکانی فیناڵی بەدمینتۆنی ناوچەی ئاسیا بە بەدەس هێنانی چوار میداڵیا بۆ تازەلاوانی ئێرانی کە وەکوو پاڵەوانانی ئاسیای ناوەندی لەم پێشبڕکیانەدا بەشداریان کردووە، دەس پێ بوو.
پێشبرکیکانی فیناڵی ناوچەکانی ئاسیا کە بە بەشداری پاڵەوانانی ئاسیای ناوەندی، باشووری ئاسیا و ڕۆژئاوای ئاسیا لە دوبەی خەرێکی بەڕێوەچوونە بە بەدەسهێنانی چوارمیداڵیا بۆ تازەلاوانی ئێرانی کە وەکوو پاڵەوانانی ئاسیای ناوەندی لەم پێشبڕکییانەدا بەشداریان کردووە دەس پێ بوو.
تیمی دووکەسەی "ئایدا عینایەتی" و "فیردەوس فوروغی" توانیان بە سەرکەوتن بەسەر قارەمانانی ڕۆژئاوا وباشووری ئاسیا میداڵیای زێڕ دەس بخەن.
هەروەها لەبەشی دووکەسەی پیاوان گوڵچین وسورەتی بە سەرکەوتن بەسەر ڕٶژئاوای ئاسیا وقەبوڵ کردنی شکست لەبەرامبەر پاڵەوانی باشووری ئاسیا میداڵیای زێویان دەس خست. لەبەشی یەک کەسەی ئافرەتان و پیاوانیش ئایدا عینایەتی ومحەممەد گولچین توانیان میداڵیای زێودەس بخەن.