شوبات 03, 2023 14:26 Asia/Tehran
  • فراوانکردنی هاوکارییە وەرزشییەکانی نێوان ئێران و عێراق

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا و وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق جەختیان لە فراوانکردنی هاوکارییە وەرزشییەکان کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژی پێنجشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛«محەمەد کازم ئالی سادق»، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، لەگەڵ «ئەحمەد مۆبەرقەع» وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە بینای وەزارەتخانەکە کۆبووەوە و وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا باڵوێزی ئێران لە عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە پێشبڕکێ وەرزشییەکان وەک بەستێنێکی گونجاو بۆ پێکەوە بەستنەوەی گەلان و بوونی زۆرینەیەکی چینی  لاو لەنێو حەشیمەتی ھەردووک وڵاتەکە، جەختی لە ئامادە بوونی کاریگەری کۆمەڵێک لە ڕاهێنەری وەرزشیی ئێرانی لە نێو تیپە عێراقییەکان کردەوەو باسی ئامادە بوونی ئێرانی کرد بۆ ئاڵووێری تیمەکان و ئەزموونی وەرزشی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی نێوان ھەردووک وڵات.

«ئالی سادق» وێڕای ئاماژەدان بە دروستکرانی یاریگای مۆدێرنی «ئەلزۆرا» لەلایەن کۆمپانیا ئێرانییەکان و ئامادەکاری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی یاریگای «تاجیات»، داوای لە لایەنی عێراقی کرد کە کارئاسانی و هاوکاری بکات بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە.

وەزیری لاوان و وەرزشی عێراقیش تیشکی خستە سەر پێشکەوتنی بوارە جۆربەجۆرەکانی وەرزش لە ئێراندا، جەختی لە فراوانکردنی هاوکارییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق کردەوە.

سەرپەیڤ