شوبات 15, 2023 22:15 Asia/Tehran
  • لە زیادکردنێکدا درێسی یاریزانی تۆپی پێی ئێران بۆ دابینکردنی تێچووی چارەسەری منداڵیێکی پورتوگالی خرایە بەر دیدی ھۆگران

درێسی هێرشبەرە ئێرانییەکەی تیپی تۆپی پێی «پۆرتۆ» بۆ دابینکردنی تێچووی چارەسەرکردنی منداڵێکی پورتوگالی خرایە زیادکردنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، درێسی «مەهدی تارمی» هێرشبەری ئێرانیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی «پۆرتۆ»، بۆ «فیلیپە فێرێرا»ی منداڵی پورتوگالی خرایە زیادکردنەوە. منداڵێک کە باوکی لە داواکارییەکدا بۆ «تارمی» بۆ وەرگرتنی درێسەکەی ئەو هێرشبەرە ئێرانییە نووسیویەتی: تارمی، دەتوانی درێسە واژۆکراوەکەت بخەیتە زیاد کردنەوە بۆ ئەوەی یارمەتیی تێچووی چارەسەریی پزیشکیی «فیلیپە فێرێرا»ی کوڕم، کوڕێکی تایبەتە و نە دەتوانێ ببینێت ، نە قسە بکات و نە بە ڕێگادا بڕوات؟

دوای ماوەیەکی کەم لە داواکاری ئەو باوکە، «تارمی»ش واژۆی لەسەر کراسەکەی کرد و بۆی نارد.

نرخی بنەڕەتیی بۆ زیادکردنەکەی ئەم درێسە ٦٠ یۆرۆ دانراوە، دوای کۆتایی هاتنی زیادکردنەکەش بە بەرزترین نرخی داواکراو دەفرۆشرێت.

سەرپەیڤ