ھەڵکشانی وەرزشوانێکی ئێرانی بۆ قۆناغی سەرەکیی پێشبڕکێکانی خلیسکێنەی «ئالپاین»ی پاڵەوانێتیی جیهان
لە کۆتایی پێشبڕکێکانی بەرایی پێچاوپێچی پاڵەوانێتیی جیهان لە فەرەنسا، وەرزشوانێکی ئێرانی گەییشتە قۆناغی سەرەکیی ئەم پێشبڕکێیە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئیرنا؛ پێشبڕکێی گەورەی خلیسکێنەی «ئالپاین»ی پێچاوپێچی پاڵەوانێتیی جیهان بە میوانداریی فەرەنسا لە بەشی هەڵبژاردنی پیاوان بە بەشداری ١٠٧ بەشداربوو لە ٤٧ وڵاتەوە بەڕێوەچوو.
لەم پێشبڕکێیانەدا «محەممەد کیادەربەندسەری» پلەی ٤٠ و «محەممەد ساوە شمشەکی» پلەی ٤٣ی بەدەست هێنا.
لەم بوارەدا «سەیید مورتەزا جەعفەری» و «ئەمیر عەلی عەلیزادە»ش نەیانتوانی بگەنە هێڵی کۆتایی پێشبڕکێکە.
«محەممەد کیادەربەندسەری» وەک نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێی سەرەکی دا دەردەکەوێت. لەم پێشبڕکێیەدا سەد وەرزشوان بەشداریی تیادا دەکەن.
لە بەشی ئافرەتانیش دا ١١٤ بەشداربوو لە ٥٢ وڵاتەوە بەشدارن و لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکەدا «مریەم کیاشمشەکی» پلەی ٧٩ ، «سەدەف ساوە شمشەکی» پلەی ٨٠ و «مەرجان کەڵهوڕ» پلەی ٨٢ و «سەمین عەلیزادە» پلەی ٨٣ی بەدەست هێناوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تەنیا ٦٠ بەشداربوو گەییشتوونەتە خولی کۆتایی، ئافرەتانی ئێرانی کاری خۆیانیان کۆتایی پێ ھێنا.