شوبات 18, 2023 22:51 Asia/Tehran
  • لەقاو درانی بەشێک لە ڕۆڵ و دەوری سوپای فەرەنسا لە مەڕ ھەوڵی کۆڵۆنیالیستیانەی لە ئەفریقا لەفیلمێک دا

لەقاو درانی دەور وڕۆڵی سەربازانی فەرەنسا وەکوو هۆکارانی تاڵان و بڕۆی ئەفریقا لە فیلمێک بەناوی «پیلینگە ڕەشە» بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی حکومەتی پاریس بووەوە.

لە بەشێک  لە فیلمی سینەمایی «پڵینگە ڕەشە» لەشکەرییە فەرەنسیەکان نیشان ئەدرێن کە لەهەوڵدان بۆ بەتاڵان بردنی ماڵ و سامانی وڵاتێکی ئەفریقی.

لە درێژەی ئەم فیلمەدا لەشکەرییانی فەرەنسی لە حاڵێکدا نیشان ئەدرێن کەلەکاتی بەتاڵان بردنی ئەم وڵاتە ئەفریقاییە یەخسیر دەبن و دەبردرێن بۆ بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان.

بڵاوکردنەوەی ئەم فیلمە کە تیای دا تەنیا بەشێک لە کردەوەکان و دڕندەکارییەکانی سوپای فەرەنسا لە وڵاتانی ئەفریقی نۆمایش ئەدرێت ڕووبەڕووی کاردانەوەی دەوڵەتی فەرەنسا بووەوە ووەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا لەبارەی ئەم فیلمە سینەماییە لە پەڕەی توییتەرەکەی دا نووسیویەتی: من بەتوندی لە بەر پیشان درانی وەها وینەگەلێک  لە بارەی لەشکریانی وڵاتەکەمەوە توورەم.

سەرپەیڤ