شوبات 20, 2023 14:48 Asia/Tehran
  • دامەزرانی وەرشەی نیگارکێشی ئێرانی «حەسەن ڕوحولئەمین» لە زانکۆی سینەمایی مۆسکۆ

وەرشەی ڕاهێنانی ھونەرمەندی نیگارکێشی ئێرانی لە کۆلیژی نیگارکێشانی زانکۆی سینەمایی مۆسکۆ (ڤێگیک _VEGIK) بەرپا کرا.

وەرشەی ڕاهێنانی «حەسەن ڕوحولئەمین» ھونەرمەندی نیگارکێشی ئێرانی لە سەر ئەرکی ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیاولەسەربانگهێشتی سەرۆکی زانکۆی سینەمایی مۆسکۆ و بە ئامادەبوونی «مەسعوود ئەحمەدوەند» ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە ڕووسیاو«تاتیانا تورسۆناڤا» جێگری نێودەوڵەتی سەرۆکی زانکۆی سینەمایی مۆسکۆ بەرپا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فەرهەنگ و پەیوەندیی ئیسلامی، ئەم وەرشە پەروەردەییە جگە لە بەشداری مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلیژی نیگارکێشی، بە شێوەی ئۆنلاینیش بۆ خوێندکارانی لقی زانکۆی «ڤێگیک» لە تاشکەندی پایتەختی کۆماری ئۆزبەکستانیش پەخش کرایەوە.

«ڕوحولئەمین» لەم وەرشەیەدا وێڕای خولقاندنی بەرھەمێکی نوێ و تەواوکردنی ئەو تابلۆیەی کە ڕۆژێک پێشتر لە مۆزەخانەی هونەریی گەلانی ڕۆژهەڵات دەستی پێکردبوو، وەڵامی پرسیاری خوێندکارانیشی دایەوە.

دوای کۆتایی ھاتنی وەرشەکە، ڕاوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە ڕووسیا لە دیدار لەگەڵ «مالیشۆف»، سەرۆکی زانکۆی سینەمای مۆسکۆ کۆبووەوە و سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکاریی دوو قۆڵیی نێوان هونەرمەندانی ئێرانی و ڕووسیا و بەڕێوەچوونی بۆنەی هاوشێوە لە ئێران و ڕووسیا وتووێژیان کرد.

 

سەرپەیڤ