شوبات 21, 2023 11:58 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی نوێنەری ئێران بەرامبەر بە نوێنەری سعودیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی «فولاد»ی خوزستانی ئێران لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر «ئەلفەیسەل»ی عەرەبستان سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بۆ قۆناغی داهاتوو ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، لە یەکێک لە یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی پاڵەوانانی تۆپی پێی ئاسیا کە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوە چوو، تیپی تۆپی پێی «فولاد»ی خوزستانی ئێران ڕووبەڕووی «ئەلفەیسەڵ»ی عەرەبستان بووەوەو یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ لە بەرژەوەندیی تیپی «فولاد» کۆتایی پێ ھات.

لەم یارییەدا کە لەژێر چاودێریی داورێکی عومانی لە یاریگای «ئەلسەمامە»ی قەتەر بەڕێوەچوو، «ساسان ئەنساری» لە خولەکی ٦٤دا گۆڵێکی بۆ «فولاد» تۆمارکرد،

پێشتریش لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، تیپەکانی «ئەلشەباب»ی عەرەبستان و «ئەلدوحەیل»ی قەتەر گەییشتبوونە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

ئەو تیپەی کە لە کۆتایی دا دەمێنێتەوە، لە دوای یاریی نێوان «ئەلھیلال»ی عەرەبستان و «ئەلئەھلی»ی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دیاری دەکرێت.

سەرپەیڤ