قۆناغی دوهەمی خولی پلەی ئافی لیگی ئەورووپا
قۆناغی دوهەمی خولی پلەی ئافی لیگی ئەوروپا ئەمشەو بەڕێوە دەچێ و لە یەکێک لە هەستیارترین یاریەکانی مێژووی ئەم یاریانەدا «منچستر یونایتێد» لە یاریگەی خۆی دا میوانداری بەرشەلۆنەیە .
لەکۆتایی خولی گروپەکان دا لە هەر گروپێک یانەیەک ڕاستەوخۆ بۆ قۆناغی شازدە هەڵکشا و یانەکانی دووەم لە خولی پلەی ئاف بەشداریان کرد و یانەی سێهەم گەییشتە خولی یەکلا کەرەوەی لیگی کۆنفڕانسی ئەورووپا .
یانەکانی سێهەمی گروپەکانی لیگی پاڵەوانانی ئەوروپاش لە خولی پلەی ئاف دا بەشداری دەکەن و لە یاریەکانی قۆناغی دوهەم دا میواندارن .
یانەکانی «ئارسێنال»ی ئینگلتەرا، «فەنەرباغچه»ی تورکیا، «ڕیئاڵ بتیس»ی ئیسپانیا، «ئونیۆن سەن گالوئاز»ی بەلژیک، «ڕیئاڵ سوسیداد»ی ئیسپانیا، «فاینۆرد» ھۆڵەندا، «فرایبۆرگ» ئاڵمانیا، «فرانس واروش»ی هەنگاریا کە لە خولی گروپی لیگی ئەوروپا بوونە سەر گروپ و راستەخۆ گەییشتنە خولی شازدەی کۆتایی .
«عەلیڕەزا جەهانبەخش» هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران ئەندامی یانەی «فاین ڤێرد»ـە.
فیناڵی ئەم وەرزەی لیگی ئەوروپا سی و یەکی ئایاری دووهەزارو بیست و سێ لە ( پوشکاش ئارێ نا) لە شاری بوداپێستی هەنگاریا بەڕێوە دەچێ .