شوبات 24, 2023 19:01 Asia/Tehran
  • شاخەوانانی کرماشانی بەسەر لوتکەی «کیلیمانجارۆ» دا سەرکەوتن

سەرۆکی لێژنەی شاخەوانیی پارێزگای کرماشان وتی: ٢ شاخەوانی ئەم پارێزگایە وەک تیمێک لە لایەن ئێرانەوە بەسەر چیای ٥ هەزار و ٨٩٥ مەتریی کیلیمانجارۆی ئەفریقادا سەرکەوتن.

«سوورەیا شەهبازی» ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند:«ئارەش نەزەری» و «مەسعوود ئەکبەری» دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشانن کە لەگەڵ تیمێکی شاخەوانی بەسەر دوندی کیلیمانجارۆدا کە بە سەربانی ئەفریقا ناسراوە،سەرکەوتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم دوو شاخەوانە بۆ گەشتەکەیان لە گیرفانی خۆیانیان خەرج کردووە، ئەم تیمەی ئێران ڕۆژی بیستی ڕێبەندان لە ڕێگای فڕگەی ئیمام خومەینی(رە)ـەوە بەرەو دەوحەی قەتەر وەڕێ کەوت و دوای ڕۆژێک ئەو شارەی بەرەو تانزانیا بەجێ ھێڵا.

شەهبازی وتیشی: ئەو تیمە شاخەوانەی کە بەسەر ئەم لوتکەیەدا کەوتوون، تیمێکی ١٧ کەسی بوون کە لە ٢٨ی ڕێبەندان دا توانییان ئەو سەرکەوتنەیان مسۆگەر بکەن.

سەرپەیڤ