ئادار 21, 2023 19:09 Asia/Tehran
  • دۆڕانی مێژویی ڕافایل نادال لەدوای هەژدەساڵ

قارەمانی یاریی تنیس"ی جیهان لەدوای هەژدە ساڵ لە ڕیزی دە تنیسوانە بەنێۆبانگەکان چووەدەرەوەو بە چوار خاڵ دابەزین کەوتە پلەی سێزدەهەم.

لەکۆتایی ململانێی یاریی تنیس"ی هەزار خاڵیی «ئیندین ڤۆڵز» لە کالیفۆڕنیای ئەمریکا کە بە پاڵەوانەتیی «کارلۆس ئالکاراس» دەستی پێکرد پلەبەندیی بەرزترین تنیسوانەکانی جیهان ڕاگەیاندرا.

«کارلۆس ئالکاراس» بە پاڵەوانەتی لەو ململانێیانەدا جێی «نواک جوکویجێ» پاڵەوانی دنیای گرتەوەو بەمجۆرە کەوتە پلەی دووهەم.

بەڵام پاڵەوانی یاریی تنیسی جیهان کە لەماوەی هەژدەساڵی رابردوودا بەردەوام یەکێک لە دە تینیسوانە بەرزەکانی جیهان بووە بە چوار خاڵ دابەزین لەپلەی نۆوە چووە پلەی سێزدە تاکوو بۆیەکەمجار هیچ شوێن و پێگەیەکی نەبێ لەنێو دە تینیسوانە مەزنەکەی رنکینگ دا.