ئادار 22, 2023 21:29 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە یادی حەکیم «نیزامیی گەنجەوی» لە زانکۆی بەغدا

ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی حەکیم «نیزامیی گەنجەوی» شاعیری فارسی زمانی ئێرانی لە زانکۆی بەغدا لە عێراق بەڕێوەچوو.

Image Caption

«جەمالەددین ئەبوو محەممەد ئیلیاس» ناسراو بە«نیزامیی گەنجەوی» شاعیرو چیرۆکنووسێکی ئێرانی بووە و لە سەدەی دوازدەهەمدا ژیاوە.

«مەخزەنولئەسرار»، «حەفت پەیکەر»، «خوسرەو و شیرین»، «شەرەفنامە_ئیسکەندەر»، لەیلی و مەجنون» و دیوانی «حەکیم نیزامی» بەشێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی ئەم شاعیرە ئێرانییەن.

Image Caption

گڵکۆی حەکیم نیزامی دەکەوێتە پەراوێزی ڕۆژئاوای شاری گەنجە ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای کۆماری ئازەربایجانی ئێستاوە کە لە شارە ھەرە کۆن و مێژووییەکانی قوقاز دێتە ئەژمار.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فێستیڤاڵی زانستی و ئەدەبیی "نیزامی" بە بۆنەی حەوتەی یادی حەکیم «نیزامیی گەنجەوی» شاعیری ناوداری ئێران، بە ئامادەبوونی «محەمەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق، «عەلی عەدنان مشەووەش ئەلکەعبی» سەرۆکی کۆلیژی زمانی زانکۆی بەغدا، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بە میوانداریی بەشی زمان و ئەدەبی فارسی زانکۆی بەغدا بەرپا کرا.

Image Caption

لە بەرنامەکانی ئەم چالاکییە ئاهەنگگێڕان بۆ ئەو زانکۆییانەی تازە ڕوویان لە وێژەو ئەدەبی فارسی کردووە، ناساندنی مامۆستایانی زانکۆی بەغداو باشترین دەرچووانی بواری زمان و ئەدەبی فارسی لەسەر ئاستی بەکالۆریۆس و ھەروەھا سەردانی بەشی ئەدەبی فارسی و ئاهەنگی نەورۆز بوو کە زانکۆییەکانی عێراقەوە پێشوازییەکی گەرم و گوڕی لێ کرا.

Image Caption

لەم دیدارەدا باڵوێزی ئێران هەروەها گوێی لە لێدوانی خوێندکاران و ستافی ئەکادیمیای بەشی زمان و ئەدەبی فارسیی کۆلیژی زمانەکانی زانکۆی بەغداش گرت و ئامادەیی خۆی بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆی بەغدا بە ھاوکاریی سەرۆکایەتیی  کۆلیژەکە ڕاگەیاند.

Image Caption

 

سەرپەیڤ