نیسان 05, 2023 01:05 Asia/Tehran
  • کشانەوەی وەرزشوانێکی کوەیتی لە کێبەرکێ لەگەڵ نوێنەری ڕژێمی زایۆنی

وەرزشوانێکی کوەیتی لە میانەی کێبەرکێی شمشێربازی لە بولگاریا خۆی لە یاری کردن لە بەرامبەر ڕکابەرێکی سەربەڕژێمی زایۆنی بوارد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلخەلیج ئۆنلاین، «ئەحمەد عەوەز» وەرزشکاری کوەیتی لە کێبەرکێی شمشێربازی لە بەرامبەر نوێنەرێکی سەربە ڕژێمی زایونی خۆی بواردو ھۆیەکەشی بۆ ھاودەنگی لەگەڵ ئارمانجی فەلەستین و دژایەتی لەگەڵ ڕژێمی زایونی گەڕاندەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم وەرزشوانە کوەیتییە ڕۆژی سێشەممە پاش ئەوەی ناوی بۆ یاری کردن لەبەرامبەر وەرزشوانێکی ڕژێمی زایۆنی دەرچوو، کشانەوەی خۆی لە کێبەرکێ کردن لە بەرامبەر ئەو ڕکابەرەی سەربە ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند.

ئەم هەنگاوەی ئەو وەرزشوانە کوەیتییە لە ئاراستەی ڕەوتی دژایەتی وەرزشوانانی کوەیتی لەگەڵ ئاساییکردنەوەی وەرزش لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دایە.

«ئەحمەد عەوەز» وەرزشکاری کوەیتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: ئەم کارەی بۆ دژایەتی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەرو هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ پرسی فەلەستین ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ