نیسان 18, 2023 11:13 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی جیھانیی زانکۆی تەورێز

سەرۆکی زانکۆی تەورێز ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند، ئەم زانکۆیە پێگەیەکی باشی لە جیهاندا هەیە و خوێندکاری بیانی بۆ خوێندن سەردانی زانکۆی تەورێز دەکەن.

«سەفەر نەسرەوڵڵا زادە» سەرۆکی زانکۆی تەورێز، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بە ئاماژەدان بە سەرکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی تەورێز، وتیشی: بەپێی ڕیزبەندی «QS» کە زانکۆ جۆربەجۆرەکانی جیهان بەشێوەیەکی بابەتییانە ڕیزبەندی دەکات، زانکۆی تەورێز پێگەیەکی شایستەی هەیە لە بوارەکانی کیمیا، ئەندازیاری میکانیکی، کشتوکاڵ و ئەندازیاری کارەباو لەم بوارەدا سەرکەوتنی باشی لە ئاستی جیھاندا بەدەست هێناوە.

«سەفەر نەسرەوڵڵا زادە» وتیشی: لە فێستیڤاڵێکدا کە لەم دواییانە لە بواری ڕیزبەندی و وەجمەندیی زانکۆکانی ئێران بەڕێوەچوو، زانکۆی تەورێز لە ڕووی ژمارەی خوێندکاری نێودەوڵەتییەوە پلەی دووھەمی لەسەر ئاستی ئێران بەدەست هێنا. بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی تەورێز، ئەم زانکۆیە لە ساڵی ١٤٠١ لە ڕووی ھەڵکەوتە بوون و ڕاکێشانی خوێندکارانی نێودەوڵەتییەوە وەک باشترین زانکۆ ناسێندرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زانکۆی تەورێز خەڵاتی «سورەییا»ی ئێرانی بەدەستهێنا کە لە ڕووی دابینکردنی ئاسانکاری و مەرجی پێویست بۆ ڕاکێشانی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان دەدرێتە زانکۆ باڵاکان.

سەرپەیڤ