نیسان 20, 2023 16:00 Asia/Tehran
  • بەشداری بەڵگەفیلمی ئێرانیی

بەڵگەفیلمی درێژی سینەمایی «ئیساتیس» لە حەوتەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی بەڵگەفیلمی داری زێڕینی فەڕانسا ڕکەبەرایەتی دەکات.

فیلمی بەڵگەفیلمی سینەمایی  «ئیساتیس»  لە دەرهێنانی  «عەلیڕەزا دیهقان»  لە درێژەی ئامادە بوونە جیهانییەکانی چووە حەوتەمین  فستیڤاڵی نێونەتەوەیی  بەڵگەفیلمی  داری  زێڕینی فەڕانساو لەو فستیڤاڵەدا   ڕکەبەرایەتی  دەکات.

لە ناو  فیلمە بەشدار بووەکاندا  لە سەرانسەری  جیهان  16  فیلم  لە بەشی  داکیومێنتی درێژ  هەڵبژێردران  کە «ئیساتیس» بە نوێنەرایەتیی لە لایەن ئێرانەوە لەو فستیڤالەدا  بەشداریی کردووە. حەوتەمین  فستیڤاڵی نێونەتەوەیی  فیلمی  داکیومێنتی  داری  زێڕین  21  هەتا  23  ئاپریلی  2023  لە پاریس  بەڕێوە دەچێت .

تەوەرەی حەوتەمین  فستیڤاڵی  نێونەتەوەیی بەڵگەفیلمی «داری  زێڕین» بناغەی فەرهەنگی،مرۆڤ و سروشت ، گوڕانکاریی کومەڵایەتی و ژینگەییە .

حەوتەمین  فستیڤاڵی نێونەتەوەیی  فیلمی  بەڵگەفیلمی  داری  زێڕین  کە لە ساڵی 2016  دامەزرا  هەموو ساڵێک  لە ئەوروپا بەڕێوە دەچێت . ئامانجی  ئەو فستیڤاڵە ڕاکێشانی  سەرنجی  جیهانیەکان بەرەولای فیلمی داکیومنت و بەڵگەفیلم ،هاندانی نومایشی فیلمگەلی بە کوالیت لە سەرانسەری جیهان،  دۆزینەوەی قوڵی  فەرهەنگەکان و وڵاتە جوراوجورەکان  لە ڕێگای هونەری  سینەمایە .  «ئیساتیس» بەڵگەفیلمێکی شاعیرانەیە لە بارەی بەشێک لەفەرهەنگی ئێرانەوە لەزمانی چوار ھەوێنە سەرەکییەکەی سروشتەوە.

سەرپەیڤ