May 16, 2023 17:18 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی نوێنەری ئێران لە گەشتی جیهانی تێنیسی ئەسیوپیا

نوێنەری ئێران بە سەرکەوتن لە بەرامبەر ڕکابەرە ئاسیاییەکەی مۆڵەتی بەشداری لە خشتەی سەرەکیی گەشتی جیهانیی بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سینا موقیمی نوێنەری ئێران لە پێشبڕکێی گەشتی تێنیسی جیهانیی پیاوان لە ئەسیوپیا لە بەرامبەر «مادان» لە هیندستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و توانی لە خشتەی سەرەکی یارییەکاندا جێی خۆی بکاتەوە.

هەفتەی یەکەمی پاڵەوانێتیی ١٥ ھەزار دۆلاریی ئەسیوپی بە بەشداریی یاریزانانی وڵاتانی شیلی، پۆڵەندا، سویسرا، ئێران، باشووری ئەفریقا، هیندستان، فەرەنسا، ئەرژەنتین، سویید، ئەمریکا، ئیتاڵیا، ڕووسیا، ئەسیوپیا، ئینگلتەرا، میسر، بەرازیل و بەلژیکا لە خشتەی بەرایی دا بەڕێوە چوو.

خشتەی سەرەکیی ئەم پاڵەوانێتییە سبەی (چوارشەممە) دەست پێدەکات.

سەرپەیڤ