شاخەوانێکی ئەفغانی بە سەر"چیای ئێڤرێست"دا سەرکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i418094-شاخەوانێکی_ئەفغانی_بە_سەر_چیای_ئێڤرێست_دا_سەرکەوت
«سەمیعەدین سیدیقی» شاخەوانێکی ئەفغانییە کە توانی بە سەر لوتکەی ئێڤرێست دا کە بەرزترین لوتکەی جیهانەو ٨٨٤٩ مەتر بەرزاییەکەیەتی، سەرکەوێ. «سدیقی» یەکەم هاوڵاتیی ئەفغانستانە کە توانی بە بەرزترین لوتکەی جیهاندا ھەڵزنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2023 01:33 Asia/Tehran
  • شاخەوانێکی ئەفغانی بە سەر

«سەمیعەدین سیدیقی» شاخەوانێکی ئەفغانییە کە توانی بە سەر لوتکەی ئێڤرێست دا کە بەرزترین لوتکەی جیهانەو ٨٨٤٩ مەتر بەرزاییەکەیەتی، سەرکەوێ. «سدیقی» یەکەم هاوڵاتیی ئەفغانستانە کە توانی بە بەرزترین لوتکەی جیهاندا ھەڵزنێت.

«سەمیعەدین سیدیقی» دوای داگیرکردنی لوتکەی ئێڤرێست لە کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ، وتی: دوای پێنج ڕۆژ لە سەرکەوتنی تاقەت پڕوکێن، چوارشەممەی ڕابردوو ١٧ی مای، سەرکەوتوو بوو لە ھەڵزنان بە لوتکەی ئێڤرێستدا.

ئەم شاخەوانە ئەفغانییە وتیشی: بۆ سەرکەوتن بەسەر ئێڤرێست دا، بۆ ماوەی شەش مانگ مەشقی پرۆڤەی سەخت و تاقەت پڕوکێنی کردووە.

«عەلی ئەکبەر سەخی»، شاخەوانێکی دیکەی ئەفغانی کە خۆی ئامادە دەکرد بۆ سەرکەوتن بەسەر ئێڤرێست دا، ساڵی ڕابردوو لە ڕێگەی گەیشتن بە لوتکەی K2 کە دووەم بەرزترین لوتکەی جیهانە لە پاکستان بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا.