May 25, 2023 06:27 Asia/Tehran
  • جامی وەلانانی ئیتاڵیا؛ بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک ئینتەرمیلان بوو بە پاڵەوان

ئینتەر بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک بە بردنەوەی لە «فیۆرێنتینا» بوو بە پاڵەوانی جامی وەلانانی ئیتاڵیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، یاریگای ئۆڵۆمپیکی ڕۆما میوانداری یاریی نێوان فیۆرێنتینا و ئینتەرمیلانی بوو لە کێبەرکێی کۆتایی جامی وەلانانی ئیتاڵیا لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەکی شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە.

ئینتەرمیلان بە بردنەوەی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فیۆرێنتینا بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی جامی وەلانانی ئیتاڵیا و بەو دەرەنجامە لە ئێستادا شاگردەکانی «ئینزاگی» خۆیان بۆ یاریی کۆتایی لیگی پاڵەوانان بەرامبەر بە «مانچەستەر سیتی» لە ٢٠ی جۆزەردان لە ئەستەنبوڵ ئامادە دەکەن.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە سەرەڕای دۆڕاندنی جامی ئیسپانیا، «فیۆرێنتینا» لەم وەرزەدا هەلێکی تری هەیە بۆ بردنەوەی جامی پاڵەوانێتییەکە و دەبێت لە ١٧ی جۆزەردان لە یاریی کۆتایی خولی کۆنفرانسەکانی ئەوروپا بەرامبەر «وێستهام» یاری بکات.

فیۆرێنتینا بەرامبەر «کرێمۆنیزە» سەرکەوتنی بەدەستهێنا و «ئینتەرمیلان»یش بە دوورخستنەوەی «ئاسە میلان» گەییشتە یاری کۆتایی ڕۆما.

سەرپەیڤ