May 29, 2023 19:39 Asia/Tehran
  •  «تەفتیان» لە گەشتی کیشوەریی ڕاکردن و گۆڕەپانی فەرەنسا پلەی پاڵەوانێتیی مسۆگەر کرد

ڕاکەری نیشتمانیی ئێران لە گەشتی کیشوەریی فەرەنسادا میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

«حەسەن تەفتیان» ڕاکەری خێرای ئێران لە پێشبڕکێی 100 مەتری لە گەشتی کیشوەریی فەرەنسا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

«تەفتیان» خاوەن ڕیکۆردی پێشبڕکێی ١٠٠ مەترییە لە بواری وەرزشی ڕاکردن و گۆڕەپان لە ئێران دا کە وەک بەشداریکەری کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان لە دەرەوەی وڵات بەسەر دەبات و ئەمڕۆ بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێی وەرزشیی نێودەوڵەتی گەشتی کیشوەری لەشاری «فۆرباخ»ی فەرەنسا توانی پلەی یەکەم لە پێشبڕکێی ١٠٠ مەتری بەدەستبهێنێت و ناسناوی پاڵەوانێتی بە خۆی تەرخان بدات.

خێراترین پیاوی ئێران، لە قۆناغی سەرەتایی ئەم کێبڕکێیە، توانی ژمارەی پێوانەیی پێشووی خۆی بشکێنێت و بچێتە قۆناغی کۆتایی.

سەرپەیڤ