سەرکەوتنی پێنج شاخەوانی کرماشانی بەسەر بەرزترین لووتکەی زنجیرە شاخەکانی ئاڵپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i420259-سەرکەوتنی_پێنج_شاخەوانی_کرماشانی_بەسەر_بەرزترین_لووتکەی_زنجیرە_شاخەکانی_ئاڵپ
پێنج شاخەوانی خەڵکی پارێزگای کرماشان سەرکەوتن بەسەر مون بلان بەرزترین شاخ لە زنجیرە شاخەکانی ئاڵپدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2023 09:42 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی پێنج شاخەوانی کرماشانی بەسەر بەرزترین لووتکەی زنجیرە شاخەکانی ئاڵپ

پێنج شاخەوانی خەڵکی پارێزگای کرماشان سەرکەوتن بەسەر مون بلان بەرزترین شاخ لە زنجیرە شاخەکانی ئاڵپدا.

پێنج شاخەوانی خەڵکی پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ڕەزای شەهلایی (سەرپەرشت)، ڕەزا ڕەحمەتیان، مەسعوود ئەکبەری و فەرهاد لاتی کە چەن ڕۆژ لەمەوپێش بە مەبەستی شاخەوانی و سەرکەوتن بەسەر بەرزترین لووتکەی زنجیرە شاخەکانی ئاڵپ، بەڕێ کەوتن بۆ وڵاتی فەڕانسا و دوێنێش کاتژمێر 7ی بەیانی سەرکەوتن بەسەر ئەو لووتکەیەدا کە بەرزایی لە ئاستی دەریاوە دەگاتە 4810 مەتر.

شایانی ئاماژە پێدانە کە شاخی مون بلان یەکێک لە بەرزترین شاخەکانی ڕۆژئاوای ئەوڕوپا دێتە ئەژمار و هەروەها یەکێک لە پڕمەترسیترین و دژوارترین شاخەکانە لە بواری سەخڵەتی و سەهوڵبەندانی ڕێگاکانیەوە.