تشرینی یه‌که‌م 07, 2023 20:56 Asia/Tehran
  • نیشانەكانی پەتای وەرزی چین؟

نەخۆشخانەى دایک بڵاوى کردەوە، نیشانەكانی پەتای وەرزی بریتین لە ماندووبوون و لاوازی، ئازاری جومگە و هەموو ئێسكەكانی جەستە، لەرز و ئارەقكردنەوە، سكچوون و ڕشانەوە، تەنگە نەفەسی، قوڕگ ئێشەوە ئیلتیهابی قورگ، سەرئێشە، هەڵامەتێكی زۆر، كە بە تەواوەتی بێهێز و وشكت دەكاتەوە.

نەخۆشخانەى دایک لەبارەى نیشانەکانى پەتاى وەرزى و ڕێگاکانى خۆپارێزى ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە و دەقەکەشى بەمجۆرەیە:-

نیشانەكانی پەتای وەرزی چین؟

یەکەم– ماندووبوون .

دووەم– لاوازی.

سێیەم– ئازاری جومگە و هەموو ئێسكەكانی جەستە.

چوارەم– لەرز و ئارەقكردنەوە.

پێنجەم– سكچوون و ڕشانەوە.

شەشەم– تەنگە نەفەسی.

حەوتەم– قوڕگ ئێشە و ئیلتیهابی قورگ.

هەشتەم– سەرئێشە.

نۆیەم– هەڵامەتێكی زۆر، كە بە تەواوەتی بێهێز و وشكت دەكاتەوە.

چۆن خۆمان لە پەتاى وەرزى بپارێزین؟

یەکەم– لە كاتی پژمین و كۆكە پێویستە كلینسێك بە دەممانەوە بگرین تاوەكوو بەكتریا و ڤایرۆسی دەممان بڵاو نەبێتەوە و دەوروبەریشمان تووش نەبن.

دووەم– هەموو كات دەستمان جوان و پاك بشۆین.

سێیەم– لە کاتى توشبوونمان بە نەخۆشیەکە چارەسەرى تەواو و باش وەربگرین تاوەكوو بە زووترین كات چاک ببینەوە.

ئەو کەسانەى بە تایبەتى دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە تووشبوون بە پەتاى وەرزى کامانەن؟

ئەو كەسانەی پێویستە لەم پەتایە خۆیان بپارێزن بریتین لە منداڵان و ژنانى دووگیان و بەساڵاچوان، چونكە قورستر تووش دەبن هەر بۆیە پێویستە بە تەواوەتی خۆیان بپارێزن لە پەتای وەرزی.

 

سەرپەیڤ