بڵاوبوونەوەی زنجیرە درامای"گاندۆ" لە ریزی بەرنامەکانی تەلەفزیۆن بەشێوەی کاتی ڕادەگیردرێ
تشرینی یهکهم 18, 2023 14:26 Asia/Tehran
بەئاگاداری هۆگرانی زنجیرە دراماکانی سەحەری کوردی ڕادەگەیێنین کە بەبۆنەی ڕووداوەکانی غەززەوە،لەمڕۆ(چوارشەممەوە) بڵاوکردنەوەی زنجیرەدرامای گاندۆ بەشێوەی کاتی ڕادەگیرێ و زنجیرەدرامای "زنینەوەی تفەنگەکان"بڵاو دەبێتەوە
شایانی ئاماژەیە کە زنجیرەدرامای "زنینەوەی تفەنگەکان" ڕاپەڕینی ژمارێک گەنجی ئاواییەک بەناوی "ئەلمالکیە" لە "جەبەل عامل" دەگێڕێتەوە کە لەلایەن هێزە ملهوڕەکانەوە داگیرکراوەو ڕاپەڕینەکەیان، هەموو سەرزەوینی شام یان سوریا لەخۆدەگرێ.