یەکەم سەرکەوتنی کچانی فوتباڵیستی ئێران لە کافا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i426776-یەکەم_سەرکەوتنی_کچانی_فوتباڵیستی_ئێران_لە_کافا
دووهەمین خولی کێبەرکێی تۆپی پێی کچانی ژێر١٨ساڵی ئاسیای ناەندیی-کافا٢٠٢٤ بە بردنەوەی پڕگۆڵی تیمی ئێران، بەردەوام کرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 23, 2024 05:30 Asia/Tehran
  • یەکەم سەرکەوتنی کچانی فوتباڵیستی ئێران لە کافا

دووهەمین خولی کێبەرکێی تۆپی پێی کچانی ژێر١٨ساڵی ئاسیای ناەندیی-کافا٢٠٢٤ بە بردنەوەی پڕگۆڵی تیمی ئێران، بەردەوام کرا.

یاریی نێوان هەڵبژاردەی تۆپی پێی کچانی ئێران و ئوزبەکستان دوێنێ یەکشەممە٢١ی ئاڤریل لە شاری دووشەنبەی تاجیکستان بەڕێوەچوو کە یاریزانانی ئێرانی بە ئەنجامی چوار بە دوو سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد.

لەو ڕکابەرییەدا، "سومەیە ئیسماعیلی" کچە فوتبالیستی ئێرانی وەک باشترین یاریزانی مەیدان هەڵبژێردرا.

لە خشتەی ئەو خولەی پێشبڕکێکان کە بەشێوەی دەورەیی بەڕێوە دەچێ، تیمەکانی ئێران و قرقیزستان بە سێ خاڵ، لە پلەی یەکەم و دووەمدان و تیمەکانی تورکەمەنستان وتاجیکستان بێ ئیمتیاز بەریز کەوتوونەتە پلەی سێیەم و چوارەم.